گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگاکە لە ئێران دابخەن

پەرلەمانتارێک: سێ ناو دراون بە قاسم سلێمانی بۆ شوێنەکەى عەبدولمەهدی

2019.12.02 - 16:47
پەرلەمانتارێک: سێ ناو دراون بە قاسم سلێمانی بۆ شوێنەکەى عەبدولمەهدی
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی عێراقی دەڵێت، ئەوانەى "کۆنتڕۆڵی عێراقیان" کردووە سێ ناویان داوە بە قاسم سلێمانی، فەرماندەى فەیلەقی قودسی ئێران تاوەکو یەکێکیان بە سەرۆکوەزیرانی نوێ هەڵبژێرێت و بیخاتە شوێنەکەى عەبدولمەهدی. . ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی کانونی یەکەمی 2019، فائیق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکیدا دەڵێت، "ئەى ڕاپەڕیوەکان، من ئامۆژگاری تەواوم پێدان." . دەشڵێت، "ئەمڕۆ ئەوانەى کۆنتڕۆڵی عێراق دەکەن کۆبوونەتەوە و ناوی سێ بەربژێریان داوە بە قاسم سلێمانی، ئەو یەکێکیان هەڵدەبژێرێت و دەینێرێت بۆ سەرۆککۆمار و دواتر پەرلەمانی دەنگی لەسەر دەدات، پاشان ڕاپەڕینەکە پێچەوانە دەبێتەوە." . داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردووە کە "بەربژێری خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران پێشکەش بکەن و ڕێگاکە لە ئێران دابخەن."