گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕى سوننە و شیعە لەسەر پۆستى سەرۆک وەزیران دەستپێدەکات

2019.12.02 - 15:42
مشتومڕى سوننە و شیعە لەسەر پۆستى سەرۆک وەزیران دەستپێدەکات
ناس کورد- داوایەکى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکان لە پەرلەمانى عێراق، لەبارەى کاندیکردنى کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کاردانەوەى لێکەوتەوە و مشتومڕێکى سیاسی دروستکردووە، بەتایبەت کە پێشنیازەکە هەر خێرا لەلایەن لایەنە شیعییەکانەوە وەڵامدرایەوە. . رەعد دەهلەکى پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکان لە پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەشێک لە لایەنەکان وانەیان وەرنەگرتووە، قەبارەى قوربانییەکانى گەل لەبەرچاو ناگرن. . ڕەخنەشى لە پەیڕەوکردنى پشکپشکێنە و پێدانى سەرۆکایەتییەکان بە پێکهاتەکان گرتووە و دەڵێت، ئەو لایەنانەى کە داواى ڕەتکردنەوەى پشک پشکێنەیان بەرزکردووەتەوە، ئەگەر دەیانەوێت ئەو دروشمەیان جێبەجێ بکەن، دەبێت کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ سەرۆک وەزیران کاندید بکەن و ئەو پرسە بۆ گەل جێبهێڵن نەک هێزە سیاسییەکان. . بەوتەى دەهلەکى، ئەو هەنگاوە پەیامێکى ڕاستەقینەیە بۆ تیپەڕاندنى مەزهەبى. . پێشنیازەکەى ئەو پەرلەمانتارە، هاوکاتە لەگەڵ داواکان بۆ دیاریکردنى کەسێکى سەربەخۆ بۆ سەرۆک وەزیران کە لە دواى ساڵى 2003 ەوە لە حکومەت و پەرلەمان پۆستى وەرنەگرتبێت. . حەیدەر فەوادى سەرۆکى کوتلەى عەتاى پەرلەمانى بەسەرۆکایەتى فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى هەر زوو پێشنیازى ئەو پەرلەمانتارەى هاوپەیمانى هێزە سوننییەکانى ڕەتکردەوە. . فەوادى لە بەیاننامەیەکدا سەرسوڕمانى نیشاندا لە پێشنیازى هەڵوەشاندنەوەى پشکپشکێنە لەڕێگەى کاندیدکردنى کەسێک لەدەرەوەى شیعەکان بۆ سەرۆک وەزیران، وتى "ئایا شیعە ناتوانێت کەسێکى شارەزا و سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکات؟".