گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مافی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران نادەینە دەستی خۆپیشاندەران

پەرلەمانتارێکی فەتح ژمارەى بەربژێرەکانی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات

2019.12.02 - 12:13
پەرلەمانتارێکی فەتح ژمارەى بەربژێرەکانی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات
ناس کورد- پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى فەتح لە پەرلەمانی عێراق باس لە بوونی 14 بەربژێر دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ڕەتیدەکاتەوە "هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ بدەنە دەستی خۆپیشاندەران". . حامد عەباس، ئەندامی فراکسیۆنى فەتحی هادی عامری لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، "ئێمە فراکسیۆنى گەورەى پەرلەمانین بەپێی دەستور، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتیی واز لەو مافەی خۆمان دەهێنین و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى تر لە گفتوگۆدا دەبین بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ و نابێت لە هیچ حزب و فراکسیۆنێک بێت بەڵام پێویستە پیاوی دەوڵەتداری بێت." . حامد عەباس وتیشی،"لایەنە سیاسییەکان پێشنیازی 14 بەربژێریان کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و هەندێکیان ناویان لە میدیاکاندا هاتووە و زۆر بە ڕوونی خەڵک ڕەتیکردوونەتەوە، عێراق پڕیەتی لە پیاوی شارەزا و سەربەخۆ و دڵسۆز." . جەختیکردەوە کە "قسەى سائیرون و فراکسیۆنەکانى تر لەبارەى دیاریکردنی بەربژێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە جێگەى قبوڵ نییە چونکە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان خەڵکی جیاواز و ئاڕاستەى جۆراوجۆریان تێدایە، بۆیە دەبێت تەنها لایەنە سیاسییەکان ئەو پرسە یەکلایبکەنەوە بەوپێیەى ئەوان شارەزای بارودۆخی سیاسیی عێراقن و دەتوانن دواتر ڕای شەقامیش وەربگرن." . لەبارەى پێوەرەکانى بەربژێری داهاتووی سەرۆکوەزیران، حامد عەباس دەڵێت، "پێویستە لەلایەن لێڤەگەڕی (مەرجەع) دینییەوە قبوڵکراو بێت، کەسێکی ئازا و بڕیاردەر بێت، سەربەخۆ بێت و لایەنگری هیچ حزب و فراکسیۆنێک نەکات و سەرکردەى هیچ حزبێکیش نەبێت." . دەشڵێت، "سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێت هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی لەدژی حەشدی شەعبی نەبوو بێت، واتە نە ئەمریکی بێت نە ئیسرائیلی."