گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

2019.12.02 - 11:41
هەولێر؛ باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، کە بازرگانیان بە "کریستاڵ و هێرۆیین"ەوە کردووە. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان بە ناوی (د.ر.م)، تەمەن 20 ساڵ، (ر.ر.م.)، تەمەن 28 ساڵ، (ط.ر.ع.)، تەمەن 19 ساڵ و (هـ.ا.ا.)، تەمەن 38 ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، تەواوی ئامرازەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند چەقۆیەک و 11 مۆبایل و بڕێک پارەیان لابووە و دەستییان بەسەردا گیراوە. . پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەى دۆسییەکە ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاریشدراوە بەبەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بە پێی ماددە 14ی ماددەی هۆشبەر.