گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەرهەمهێنانى غاز بۆ نزیکەى سێ هێندە بەرزدەکاتەوە

2019.12.02 - 09:23
عێراق بەرهەمهێنانى غاز بۆ نزیکەى سێ هێندە بەرزدەکاتەوە
ناس کورد-   کۆمپانیاى تایبەت بە بەرهەمهێنانى غاز لە عێراق پلانێکى ڕاگەیاند، بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى غاز بۆ 16 هەزار تەنى ڕۆژانە لەماوەى سێ ساڵى داهاتوودا، کە لە ئێستادا ئاستى بەرهەمهێنان دەگاتە شەش هەزار تەن. . عەلى موسەوى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاکە بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان لەماوەى کەمى ڕابردوودا بڕوانامەى ئایزۆى بەدەستهێناوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر باشى بەرهەم و کارکردن بە پێوەرە جیهانییەکان. . وتیشى "چەند کارێکی نوێیان کردووە، وەک دانانى وێستگەى غاز بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى بە غاز کاردەکەن، بەکارهێنانى غازى شل بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان". . موسەوى باسى لەوەشکردووە، پلانێکیان لەبەردەستدایە بۆ گەشەپێدانى کێڵگەکانى پارێزگاى میسان، بەوەش پیشبینى دەکرێت ئاستى بەرهەمهێنانى غاز لە سێ ساڵى داهاتوودا بۆ 16 هەزار تەنى ڕۆژانە بەرزبێتەوە. . جەختیشیکردووەتەوە، ئامانجیان ئەوەیە بەکارهێنانى بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل کەمبکەنەوە، تا چیتر ئەو سوتەمەنییە لەدەرەوە هاوردە نەکەن.