گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ دووەمجار کونسوڵگەرى ئێران لە نەجەف سوتێنرا

2019.12.01 - 20:10
بۆ دووەمجار کونسوڵگەرى ئێران لە نەجەف سوتێنرا
  ناس کورد- خۆپیشاندەرانى نەجەف بۆ جارى دووەم کونسوڵگەرى ئێرانیان لە نەجەف سوتاند. . پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندەران جارێکى تر بیناى کونسوڵگەرى ئێرانیان لە ناوەڕاستى نەجەف سوتاندووە. . لەماوەى چوار ڕۆژدا ئەمە دووەمجارە کونسوڵگەرى ئێران بسوتێنرێت. . بەرپرسانى ئیدارى نەجەف، لە 27ى مانگى ڕابردووەوە قەدەغەى هاتوچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاندووە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران کونسوڵگەرى ئێرانیان سوتاند. . لەمانگى ڕابردوودا کونسوڵگەرى ئێران لە کەربەلا لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا کە داواى سنوردانان دەکەن بۆ هەژمونى ئێران لە عێراق.