گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لیستێکی نوێی دزەپێکراوی براوەی تۆپی ئاڵتونی بڵاوکرایەوە [وێنە]

2019.12.01 - 16:43
لیستێکی نوێی دزەپێکراوی براوەی تۆپی ئاڵتونی بڵاوکرایەوە [وێنە]
ناس کورد- بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لیستێکی نوێی ڕیزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دزەپێکراو بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ڕۆناڵدۆ لە سێ باشترینەکەی یەکەمدا نییە. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2019)، ڕۆژنامەکانی ئەوروپا لیستێکی ڕیزبەندی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، لیستەکە دزەی پێکراوە. . بەگوێرەی لیستەکە، لیۆنێل میسى هێرشبەرى ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە و براوەی خەڵاتەکەیە، هەروەها ڤێرغل ڤان دایکى بەرگریکارى هۆڵەندى و لیڤەرپوڵ پلەى دووەمى بەدەستهێناوە. . ئەوەی جێگەی سەرنجە لە لیستەکەدا، محەمەد سەڵاحى هێرشبەرى میسڕى و یانەی لیڤەرپوڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى پورتوگالى و یانەی یۆڤانتۆس کەوتووە. . هاوکات، سادیۆ مانى هێرشبەرى سەنیگالی و یانەی لیڤەرپوڵیش پلەى پێنجەمى  ڕیزبەندییەکەی گرتووە. . خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی لەڕێگەی دەنگدانی ڕۆژنامەنوسانەوە ساڵانە دەیبەخشێتە باشترین یاریزانى جیهان، پێشتر میسى و ڕۆناڵدۆ پێنج جار خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و سبەینێ دووشەممەش بە فەرمی براوەی خەڵاتەکە بۆ جیهان ئاشکرا دەبێت. .