گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕاوێژکارێکی بارزانی: سەرۆکوەزیرانی داهاتوی عێراق ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی کورد پۆستەکەی وەربگرێت

2019.12.01 - 13:33
ڕاوێژکارێکی بارزانی: سەرۆکوەزیرانی داهاتوی عێراق ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی کورد پۆستەکەی وەربگرێت
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح ڕاوێژکارێکى مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، بارەگای بارزانی بۆ چارەسەری دۆخى ئێستاى عێراق هیچ دەستپێشخەرییەکى نەخستوەتەڕو، ئاشکراشیکرد: "هیچ کەسایەتییەک ناتوانێت ببێت بە جێگرەوەی عەبدولمەهدی، بەبێ ڕەزامەندی کورد". , ئەمڕۆ یەکشەممە 1ى کانوونی یەکەمی 2019، کیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی نوسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکى تایبەتیدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "جگە لە ڕاگەیەندراوەکەى سەرۆک بارزانی کە دوێنی شەممە دەقەکەی بڵاوکرایەوە، لەئێستادا هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ قۆناغی دوای دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پێشنیار نەکردووە". , ڕاوێژکارەکەى بارزانى ئەوەشى وت: "سەرۆک بارزانی لە راگەیەندراوەکەى جەختی لەوەکردووەتەوە، ئەو لەگەڵ هەموو هەنگاوێکە کە ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ڕێگری بکات لە داڕوخانی عێراق و بڵاوبوونەوەی پشێوی و گەڕانەوەی عێراق بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت". , کیفاح مەحمود ئەوەشی خستەڕو، مەسعود بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە هەر گۆڕانکارییەک لە عێراق دەبێت بەگوێرەی دەقەکانی دەستوری عێراق بێت و ڕەچاوی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات. , "کورد هاوبەشێکی سەرەکییە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، بۆیە دەبێت ئەو کەسایەتییەی کە بەربژێر دەکرێت بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی عێراق لە ئاست ئامانجەکانی خۆپیشاندراندا بێت و ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراقی لەسەر بێت بە کوردیشەوە"، ڕاوێژکارەکەى بارزانى واى وت. , وتیشی: "کورد بەگوێرەی دەستوری عێراق، ڕۆڵێکی باڵای دەبێت لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانى داهاتووی عێراق". , هەینى ڕابردوو، عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق کرد، ئەمڕۆش پەرلەمان ئەو نامەیە تاووتوێ دەکات. , ,