گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدولمەهدی تاووتوێ دەکات

2019.12.01 - 13:04
پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدولمەهدی تاووتوێ دەکات
ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانى عێراق بۆ تاووتوێکردنى نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکە و بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى دانیشتنێک بەڕێوەببات. , پاش ئەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاڕاستەی پەرلەمان دەکات، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ تاووتوێکردنى ئەو نامەیە دابنیشێت. , بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، تەوەرێکى ترى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ ئەو ئەنجومەنە، پرسی بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و زۆرى ژمارەى قوربانییانە. , هەرچەندە عەبدولمەهدی بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەى داوە، بەڵام تائێستا گۆرەپانی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد چەند پارێزگایەکى ترى خواروى عێراق پڕن لە خۆپیشاندەر. , بەشێکى زۆرى لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە پەرلەمانى عێراق، وەک هاوپەیمانی سائیرون، فەتح، نەسر و دەوڵەتی یاسا ئاماژەیان بەوەکردووە، "پێویستە پەرلەمانی عێراق پەلە بکات لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیران"، بەڵام نازاندرێت ئەمڕۆ پرسەکە لە ئەنجومەنى نوێنەران چۆن بەڕێوە دەچێت. , ,