گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای بەدواداچوونەکانى بەردەوام دەبێت

سزای لەسێدارەدان و زیندانی بۆ دوو ئەفسەر دەرچوو بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەرانی واست

2019.12.01 - 13:02
سزای لەسێدارەدان و زیندانی بۆ دوو ئەفسەر دەرچوو بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەرانی واست
ناس کورد- بە تاوانی کوشتنی خۆپیشاندەران، دادگای تاوانەکانی واست سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەفسەرێکی هێزەکانى سوات و حەوت ساڵ زیندانی بۆ ئەفسەرێکی تری هێزە ئەمنییەکان دەرکرد. . ئەمرۆ یەکشەممە، 1ی کانونی یەکەمی 2019، سەرچاوەیەک لە دادگا بە ناس کوردی وت، "دادگای تاوانەکانی واست بڕیاری دا بە لەسێدارەدانی تاریق مالک، ئەفسەری هێزەکانى سوات لە کوت بەپێی مادەى 406 لە یاسای سزادانی عێراقی." . ڕاشیگەیاند، "دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ عومەر ڕەعد، ئەفسەر لە هێزەکانى سوات دەرکرد بەپێی مادەى 340 لە یاسای سزادانی عێراقی بە تاوانی کوشتنی هەردوو خۆپیشاندەر مئمیل خەفاجی و حسێن کەنانی." . هاوکات هەر ئەمرۆ، وتەبێژی ئەنجومەنى باڵای دادوەری ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێک دەرچووە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران لە پارێزگای نەجەف.