گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەگەرى زۆرە ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غداد ڕێکكه‌وتنه‌كه‌یان واژوو بكه‌ن

2019.12.01 - 11:11
ئەگەرى زۆرە ئه‌مڕۆ هه‌رێم و به‌غداد ڕێکكه‌وتنه‌كه‌یان  واژوو بكه‌ن
ناس کورد- بۆ جارێکى تر ئەمڕۆ شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغداد، بە وتەى پەرلەمانتارێکى ئاگادار لە پرسەکە، پێدەچێت ئەو ڕێککەوتنەى لەنێوان هەرێم بەغداد لە ئارادایە لەم سەردانەى ئەمڕۆ واژوو بکرێت. , ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ى کانونى یەکەمى 2019، جارێکى دیکە شاندێکى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداد ده‌كاتەوە، لەوبارەیەوە بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتارى کورد لە عێراق تایبەت بە ناس کوردى وت: "سه‌ردانه‌كه‌ به ‌مه‌به‌ستى ته‌واوكردنى قۆناغه‌كانى دواترى دانوستانى نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌یه‌ و پێده‌چێت ڕێکكه‌وتنه‌كه‌شیان واژوو بكه‌ن". , به‌ختیار شاوه‌یس ئەوەشى ئاشکراکرد: "دانوسته‌كانى هه‌رێم و به‌غداد له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى گرنگ بوون، له‌وانه‌ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم، ئەو ڕێککەوتنەش ته‌نها واژوو كردنه‌كه‌ى ماوه‌ و ته‌واوى قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى دانوستانى بڕیوه"‌. , ئه‌و پەرله‌مانتارهى فراکسیۆنى یەکێتى لە عێراق، به‌ ئومێدیش بوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان شاندەکەى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ به‌ واژووکردنى ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ كۆتایى بێت، وتیشی: "هیچ گرفتێك نایه‌ته‌ به‌رده‌م ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ئێستاى بارودۆخى عێراق كه‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانەوەى پێشکەشکردووە". , پێشتریش له‌ لێدوانێكى تایبه‌تیدا بۆ ناس كورد، سه‌عد حه‌دیسى، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ئاشكرایکرد، به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غداد هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ریش سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ جێبه‌جێده‌كات. , ,