گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمساڵ تەنها لە ئەمریکا حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار فرۆشى هەینى ڕەش بوە لەڕێى ئینتەرنێتەوە

2019.12.01 - 09:59
ئەمساڵ تەنها لە ئەمریکا حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار فرۆشى  هەینى ڕەش  بوە لەڕێى ئینتەرنێتەوە
ناس کورد- فرۆشى "هەینى ڕەش" لەڕێی ئینتەرنێتەوە لە ئەمریکا بۆ ئەمساڵ حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى تۆمارکردووە، لەگەڵ زیادبوونى پرۆسەى کڕین لەڕێى مۆبایلى زیرەکەوە، وەک ئامارێکى کۆمپانیای ئەدوبى ئانالیتیکس خستویەتییەڕو. , ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، فرشتنى بلاک فرایدەى بەڕێژەى 19.6% زیادیکردووە، بەڵام بەگوێرەى ئامارى ساڵى ڕابردوو، فرۆشى سایبەر مۆندەى کە ڕۆژى دووشەممان دەگرێتەوە، بریتى بوە لە حەوت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار تەنها لە ئەمریکا. , کۆمپانیاى ئەدوبى ئانالیتیکس کە چاودێرى 80 گەورەترین بازاڕى ئینتەرنێتى لە ئەمریکا دەکات لە کۆى 100 بازاڕ، ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەمساڵ پرۆسەى کڕین لەڕێى مۆبایلە زیرەکەکانەوە 39%ى پرۆسەى کڕینەکانى داگیرکردووە، کە بەڕێژەى 21% بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیادی کردووە. , لاى خۆشیەوە، تایلۆر شراینەر، شیکەرەوەى سەرەکى و سەرۆکى ئەدۆبى دیجیتاڵ ئینسایتس ڕایگەیاندووە: "لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى سەرى ساڵ، بەکاربەران لەڕێى مۆبایلەکانیان شت دەکڕن، وەک ئەوەى بچنە شوێنەکانى کڕین و لە ڕیزدا بوەستن و کاتەکانیان بەفیڕۆ بچێت". , ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو یارییانەى کە زۆرترین کڕینیان هەبوە بریتیین لە بوکەڵەى لول سیربرایز و ئەو بوکەڵانەى کارەکتەرى نێو فرۆزنى دوو پێک دەهێنن، لەڕیزى فرۆشی یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش یارییەکانى (فیفا20، مادین20 و نینتادۆ سویتش) زۆرترین خواستیان لەسەرە. , ئەوەش خراوەتەڕو، لەڕیزى ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، کۆمپیوتەرى ئەپڵ و هێدفۆنى ئایرپۆد و تەلەفزیۆنى سامسۆنگ زۆرترین جار فرۆشراون. , ئەدوبى ئانالیتیکس پێشبینى ئەوەشى کردووە، فرۆشى ڕۆژى سایبەر مۆندەى دووشەممان، بۆ ئەمساڵ بگاتە نۆ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەوەش بەڕێژەى 19% زیاد دەکات بەراورد بە ساڵى ڕابردوو. , کۆمپانیاکە ئەوەشى خستوەتەڕو، تەنها لە جەژنى سوپاسگوزاریدا کە ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو بو، ئەمریکییەکان چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریان خەرجکردووە. , ,