گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ.. بەهۆی دەماقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ کوژرا

2019.11.30 - 23:33
قەڵادزێ.. بەهۆی دەماقاڵێوە کەسێک بە چەقۆ کوژرا
ناس کورد- ئەمشەو، 30ی تشرینی دووەمی 2019، بەهۆی شەڕ و دەماقاڵێی نێوان دوو گەنج لە قەڵادزێ، یەکێکیان بە چەقۆ ئەوی تریانی کوشت.

؟

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی شەو و لە گەڕەکی ڕاپەڕین ڕوویداوە، سەرەتا دوو گەنجەکە بووە بە دەماقاڵێیان، دواتر یەکێکیان چەقۆی داوە لە ملی ئەوی تریان و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە. ؟ ڕاشیگەیاند، کوژراوەکە ناوی سەفین حسێنە و تەمەنی 20 ساڵە، کەسێکیش بەناوی (ها. پ) بە تۆمەتی کوشتنی سەفین دەستگیرکراوە و تەمەنی 16 ساڵە. ؟ هاوکات پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "ئەمشەو کاتژمێر 9:25 خولەک تەرمی سەفین کە پیشەى کاسبە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى گشتیی قەڵادزێ کە بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە." ؟ دەشڵێت، "لە شوێنی ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە."