گه‌ڕان

Shadow Shadow
ناس نیوز

حکومەتى کاربەڕێکەر دەتوانێت بودجە ئامادە بکات؟ بەشیر حەداد وەڵامی دەداتەوە

2019.11.30 - 17:49
ناس کورد- جێگری سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ نامەى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدی دەگاتە پەرلەمان یاخود خۆی دێتە پەرلەمان، لە ئەگەری پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەیشی، ئەوە حکومەتەکەى دەبێتەى حکومەتی کاربەڕێکەر. .

بەشیر حەداد وتیشی، "تاوەکو پشکی هەرێم لە بودجە دیاری نەکرێت ئەوە لە پەرلەمانی عێراق تێناپەڕێنرێت و پێویستە سەرەتا پشکەکە دیاری بکرێت."

. ئاماژەى بەوەشکرد، "حکومەتى کاربەڕێکەر تەنها ڕێککەوتنى گەورەى نێودەوڵەتی ناکات، ئەگەرنا دەتوانێت بودجە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ پەرلەمان چونکە پەیوەندی بە بژێوی خەڵکەوە هەیە."