گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى

2019.11.30 - 13:43
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدى
ناس کورد-   ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەبارەى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى کۆبووەوە و عەبدولمەهدى داواى لە وەزیرەکان کرد بەردەوامى بدەن بە کارەکانیان تا پێکهێنانى حکومەتى نوێ. . ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، عادل عەبدولمەهدى لەکۆبوونەوەکەدا جەختى لەسەر ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵات کردووەتەوە و باسى لەوەکردووە، بەدیهێنانى بەرژەوەندى گەل ئامانجى ئەوانە. . وتیشى "حکومەت هەموو هەوڵێکیداوە بۆ وەڵامدانەوەى داواکارى خۆپیشاندەران و ئەنجامدانى چاکسازیی و دامەزراندن و دابەشکردنى زەوى و ئامادەکردنى پڕۆژەى هەڵبژاردن و کۆمسیۆن". . عادل عەبدولمەهدى داواشى لە پەرلەمان کردووە رێگەچارەى گونجاو بدۆزێتەوە لە دانیشتنى داهاتوویدا، هەورەها داواى لە حکومەت کردووە بەردەوام بدەن بە کارەکانیان تا پێکهێنانى حکومەتى نوێ. . هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنى وەزیران دەنگیدا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى بەڕێوەبەرى نوسنگەى سەرۆک وەزیران و ئەمیندار گشتى ئەنجومەنى وەزیران. .
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاندبوو، بەم نزیکانە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئاڕاستەى پەرلەمانى عێراق دەکات، وەک وەڵامێک بۆ داواکارى مەرجەعیەت و گەل.