گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەقینەوە لە کەرکوک ڕویاندا و 16 کەس برینداربوون

2019.11.30 - 13:02
سێ تەقینەوە لە کەرکوک ڕویاندا و 16 کەس برینداربوون
ناس کورد –   سێ تەقینەوە لە شارى کەرکوک ڕوویاندا و بەهۆیەوە 16 کەس برینداربوون، کە برینى هەندێکیان سەختە. . سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سێ بۆمب ئەمڕۆ لە کەرکوک تەقیونەتەوە، بەهۆیانەوە 16 کەس برینداربوون. . وتیشى "تەقینەوەى یەکەم لە ڕێگەى بۆمبێکى چێنراوەوە بووە کە لەناو بازاڕى ئەحمەد ئاغا ڕوویداوە، تەقینەوەى دووەم لەڕێگەى بۆمبێکى دەنگییەوە بوو لە نزیک فەرمانگەى بەرگرى شارستانى". . بەوتەى سەرچاوەکە، تەقینەوەى سێیەم لە ڕێگەى بۆمبێکى چێنراوەوە ڕوویداوە لە ژێر پردى رەشید لە باشورى پارێزگاکە. . باسى لەوەشکرد، لەو 16 کەسەى بەهۆى تەقینەوەکانەوە برینداربوون، 11 کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن، کە برینى بەشێکیان سەختە.