گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆ و دوو کارمەند بەهۆى هێرشێکى داعشەوە شەهیدبوون

2019.11.30 - 09:01
بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆ و دوو کارمەند بەهۆى هێرشێکى داعشەوە شەهیدبوون
ناس کورد-   درەنگانى شەوى ڕابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەى کوڵەجۆى سەر بە ئیدارەى گەرمیان و بەهۆیەوە بەڕێوەبەرى ئاسایش و دوو کارمەند شەهیدبوون. . هێرشەکەى داعش لە ڕێگەى ئاڕاستەکردنى کاتیۆشاوە بووە بۆ سەر ناحیەکە، دواتریش بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکى هێزەکانى ئاسایشدا تەقیوەتەوە لەکاتى بەڕێکەوتنیان بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکە. . بەهۆى هێرشەکەوە دوو کارمەندى ئاسایش بەناوەکانى مەحمود جومعە، جومعە عەبد شەهیدبوون و رائید سمکۆ عەلى بەڕێوەبەرى ئاسایشى کوڵەجۆ بەسەختى برینداربوو، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سلێمانى گیانى لەدەستدا. . ئیدارەى گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ھێرشە‌كە‌ لە‌لایە‌ن ھێزە‌ قارە‌مانە‌كانی ئاسایشی ناحیە‌كە‌وە‌ تێكشكێنرا  بە‌ڵام دوو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون و دوو کارمەندی دیكە‌و ڕائد سمکۆ عەلی برینداربوون". . باسى لەوەشکردووە، هەر ئەمشەو لەشاری سلێمانی نەشتەرگەری پێویست بۆ ڕائید سمكۆ ئەنجام درا، بە‌ڵام بە‌ھۆی سە‌ختی برینە‌كە‌یە‌وە‌ بە‌رە‌بە‌یانی ئە‌مڕۆ شەهیدبوو. . لاى خۆیەوە، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "بەداخم بۆ هەواڵی شەهیدبوونی دوو كارمەندی ئاسایشی گەرمیان و هیوای چاكبوونەوەی پەلە بۆ بریندارەكانی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر كوڵەجۆ دەخوازم". . ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاسایش جارێكیتر لەگەڵ برا پێشمەرگەكانیان سەلماندیان قەڵغانی ئارامی كوردستانن.