گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عزەت شابەندەر شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە؟

2019.11.30 - 08:47
عزەت شابەندەر شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە؟
ناس کورد-   عزەت شابەندەر سیاسەتمەدارى عێراقى، ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لە کاندیدکردنى دەکەن بۆ سەرۆک وەزیران، دواى ئەوەى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند کە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى پەرلەمان دەکات. . شابەندەر لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "لەبەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، "باس لە ناوى من دەکرێت بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، بەڵام من ئەو هەواڵە ڕەتدەکەمەوە". . وتیشى "دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى قەیرانەکە چارەسەرناکات، بەڵکو درێژدەکاتەوە، دواى ئەوەى تۆپەکە گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانى گەندەڵکاران". . دوێنێ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى پەرلەمان دەکات، وەک وەڵامێک بۆ دواکارى مەرجەعیەت و داواکاریی گەل. . عزەت شابەندەر ساڵى 1950 لەدایکبووە، ساڵى 1967 تێکەڵ بە کارى سیاسی ئیسلامى بووە، پێنجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. . ساڵى 2003 و دواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام گەڕایەوە عێراق و بەشداریکردن لە دامەزراندنى ڕەوتى ئیسلامى دیموکراتى لەبەغدا. . ساڵى 2005-2010 لەسەر لیستى عێراقییە ئەندامى پەرلەمان بووە.