گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا: بەهۆى وتە ناشرینەکانى ئەردۆگان بەرامبەر بە ماکرۆن باڵیۆزى تورکیا بانگ دەکەین

2019.11.29 - 22:18
فەڕەنسا: بەهۆى وتە ناشرینەکانى ئەردۆگان بەرامبەر بە ماکرۆن باڵیۆزى تورکیا بانگ دەکەین
ناس کورد- سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، نیگەرانى خۆى لەو وتانەى سەرۆککۆمارى تورکیا دەربڕى کە لەبەرامبەر سەرۆکى فەڕەنسا کردى و ئاماژەى بۆ ئەوە کرد وەک لێپرسینەوە لەو وتانە باڵیۆزى تورکیا لە فەڕەنسا بانگ دەکەن. . ئەمڕۆ (هەینی، 29ى تشرینی دووەمی 2019)، سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا ڕاگەیاند "بەهۆی وتە ناشرینەکانی ئەردۆگان دژ بە سەرۆک ماکرۆن باڵیۆزی تورکیا لە پاریس بانگ دەکەین". . ئەمڕۆ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانەی وتارێکدا وەڵامی سەرۆکی فەڕەنساى دایەوە کە پێشتر ڕەخنەی لە لەشکرکێشی تورکیا گرتبوو بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاشگەیاندبوو،"هاوپەیمانی ناتۆ لە ئێستادا لەحاڵەتی کۆمادایە و پێویستە تورکیا لەو هاوپەیمانییەتییە دەربکرێت". . ئەردۆگان لەوتارەکەیدا هێرشی توندى کردە سەر ئیمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و وتی:" پێش ئەوەی ماکرۆن هاوپەیمانی ناتۆ بە حاڵەتی کۆما وبە مردنی مێشک وەسف بکات پێویستە ماکرۆن پشکنین بۆ حاڵەتی مێشکی خۆی بکات".   .