گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران..زۆرینەى قوربانییەکان لە شارە کوردییەکانن 

2019.11.29 - 22:03
دوا ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران..زۆرینەى قوربانییەکان لە شارە کوردییەکانن 
ناس کورد- ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تائێستا 141 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراون، لە بەرامبەردا بەگوێرەی هەندێک لە میدیاکان ئامارەکە زۆر زیاترە و گەیشتووەتە زیاتر لە 350 کوژراو، بەڵام بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لەو وڵاتە گەیشتن بە ئاماری تەواو سەخت بووە. . ئەمڕۆ (هەینی 29ی تشرینی دووەمی 2019)، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بەگوێرەی نوێترین ئامار تائێستا لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ئێران 141 خۆپیشاندەر کوژراوون". . بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، زۆرینەی قوربانییەکان لەشاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانن. . هاوکات بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکانی بەشێک لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و میدیا جیهانییەکانیش ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە زۆر زیاترن، بەجۆرێک باس لەوە دەکرێت کە تائێستا زیاتر لە 360 خۆپیشاندەر کوژراون. . بەشێک لە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە بەهۆی بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتی ئێران، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە گەیشتن بە ئاماری ڕاستی و تەواو قورس و ئەستەمە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش دەیانەوێت کە ئەو ژمارە زۆرەی قوربانییەکان بشارنەوە. . هەر لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە لە گرژییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا، شەش کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراوون. .