گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە ئامارى 24 کاتژمێرى شەڕ و پێکدادانى رۆژئاواى کوردستانى بڵاوکردەوە

2019.11.29 - 20:32
هەسەدە ئامارى 24 کاتژمێرى شەڕ و پێکدادانى رۆژئاواى کوردستانى بڵاوکردەوە
ناس کورد- هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ئاماری هێرشەکانی 24 کاتژمێری ڕابردووی تورکیا و بەرخۆدانەکانی شەڕڤانانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان دەکات، بەتایبەت لە شارۆچکەى تەلتەمەر. . لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی هێرشەکانی تورکیا لە 14 کاتژمێری ڕابردوودا، هەسەدە ڕایگەیاند، لە تەلتەمەر، هێزەکانی تورکیا لەڕێگەی تۆپهاوێژ و تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان دەکەن. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە عەین عیساش بەهەمانشێوە لەڕێگەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی ناوچەکە دەکرێت، بەتایبەت لە نزیک ڕێگای سەرەکی M4. . هەسەدە روونیکردەوە، جگە لەوانە، تورکیا لەڕێگەی میلیشیا چەکدارەکانیەوە چەندین هێرشی کردووە، لە بەرامبەردا شەڕڤانەکانیان بەرخۆدانی مەزنیان کردووە و بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و لەو نێوەندەشدا دوو شەڕڤانیان شەهید بوون. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لە هەندێک ناوچە، هێزەکانی سوپای سوریا وەڵامی هێرشەکانی تورکیایان داوەتەوە و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە. .