گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئەمشەو عێراق دەیەوێت وەک یەکەم هەڵبژاردە بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو

2019.11.29 - 16:36
ئەمشەو عێراق دەیەوێت وەک یەکەم هەڵبژاردە بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی کەنداو
ناس کورد- بڕیارە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەلەکانی جامی کەنداودا هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئیمارات ڕوبەڕوی یەک ببنەوە و عێراق دەیەوێت وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش کۆتایی. . لەئێستادا هەڵبژاردەی عێراق لەژێر سەرپەرشتی کاتانیچێ ڕاهێنەری کرواتی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یاری ڕابردووی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قەتەڕی میوانداری پاڵەوانێتییەکە بردەوە، هەرچی ئیماراتیشە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یەمەنی بردەوە و ورەیەکی بەرزی هەیە. . هەڵبژاردەی عێراق لە یاری ڕابردوودا بە پێکهاتەیەکی لاوەوە یاری کرد و هەندێک گۆڕانکاری کردبوو، بەڵام چاوەڕواندەکرێت بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ کاتانیچ بەتەواوی ئەستێرەکانییەوە بچێتە یارییەکەوە و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە. . لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا جاری یانزەیەمە هەردوو‌ هه‌ڵبژارده‌کە رووبه‌ڕووی یەک ده‌بنه‌وه‌، کە تیایدا ئیمارات سێ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و عێراقیش خاوه‌نی دوو بردنه‌وەیە‌، له‌ پێنج یاریشدا یه‌كسان بوون، ماوەی 40 ساڵیشە عێراق له‌ جامی كه‌نداو نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئیمارات بباته‌وه‌ و بۆیە سه‌ركه‌وتن له‌ یارییەکەی ئەمڕۆدا ده‌بێته‌ بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ عێراق. . هەرچەندە لەئێستا لە ڕووی سیاسی و ئەمنییەوە عێراق بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و ماوەی مانگێکە خۆپیشاندانی فراوان زۆرێک لە شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە، بەڵام خۆپیشآندەران لەکاتی یارییەکانی هەڵبژاردەکەیاندا، بە تامەرزرۆییەوە تەماشای یارییەکە دەکەن و هەر بەوبۆنەیەشەوە شاشەیەکی زۆر گەورە لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ خۆپیشاندەران دانراوە، بۆ سەیرکردنی یارییەکانی عێراق. .