گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدى دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشدەکات

2019.11.29 - 15:34
عادل عەبدولمەهدى دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشدەکات
ناس کورد-   سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە نووسراوێکی فەرمیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق دەکات. . ئەمڕۆ (هەینی، 29ى تشرینی دووەمی، 2019)، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخە نالەبارەی کە وڵاتەکەمان پیایدا گوزەر دەکات، بە هۆی ئەوەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکەن وخوێنی عێراقییەکان بپارێزن، بۆیە پێویستە لەسەر ئەو پەرلەمانەی کە ئەم حکومەتەی ئێستا هێناوەتە کایە، کار بۆ ئەوە بکەن چۆن بەرژەوەندی عێراق وخوێنی عێراقییەکان بپارێزن". . لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکوەزیران روونیدەکاتەوە "بۆ ئەوەی زیاتر دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت بۆ ئەوەی ڕێکارەکان بە شێوەیەکی خێرا بەڕێوە بچێت بڕیارمدا بە نووسراوێکی فەرمی دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق بکەم  بۆ ئەوەی پەرلەمان دەرفەتی هەبێت بژاردەکانی تاوتوێ بکات". . سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات ئەو پێشتریش چەندین جار ئەو بژاردەیەى خستۆتەڕوو. . راگەیەندراوەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوار لایەنى عێراقى داواى کۆبوونەوەیەکی بەپەلەى پەرلەمانیان کرد، هەروەها لەمیانەى وتارى هەینیدا پەیامێکى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق خوێنرایەوە کە داواى لە پەرلەمان کرد پێداچوونەوە بە بژاردەکانیدا بکات لەبارەى حکومەتەوە. .