گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە توندی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە قبوڵى ناکەین

2019.11.29 - 13:56
عێراق بە توندی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە  قبوڵى ناکەین
ناس کورد –   دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەفەرمی وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای دایەوە و داواى لێدەکات، دەستوەردان نەکات لە کاروبارى عێراق. . ئەمڕۆ هەینی، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "سەرسوڕمانی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو دەستێوەردانە ئاشکرایەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە کارەکانماندا و بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین، کە وڵاتێکی بیانی دەستێوەردان بکات لەکاروبارەکانماندا". . ئاماژەی بەوەشداوە "ئێمە دەستەیەکی شەرعی و سەربەخۆین و بە یاسای تایبەتی خۆمان کاردەکەین و هیچ دامەزراوەیەکی تەنانەت عێراقیش بۆیە نییە دەستێوەردان بکات لە کاروبارەکان جا چ بگات بە باڵیۆزخانەی وڵاتێکی بیانی". . دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق باسی لەوەشکردووە "ئەو ڕێکارانەی ئێمە بۆ داخستنی ئەو نۆ کەناڵە عێراقیە کە گرتومانەتە بەر بەهۆی ئەو پێشێلکاریی و ئەو وتارە هەڵەیەوە بووە کە لە شاشەی ئەو میدیانەوە بڵاوکراوەتەوە و ئێمە بەپێی یاسا مامەڵەمان لەگەڵ ئەو کەناڵانە کردوە کە ئازادی ڕاگەیاندنیان بۆ هاندانی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی حکومەت بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوۆ هانداوە". . لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "دەستەکەی ئێمە لەپێناو ئازادی ڕاگەیاندن و  پاراستنی وڵاتەکەمان دروستبووە و ئەو کارانەشی کردومانە هەر لەو پێناوەدا بووە و پێشێلکاریی ئازادی ڕاگەیاندن نەبوە" . هەفتەی ڕابردو دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا نوسینگەی هەریەکە لە کەناڵەکانی (ئێن ئاڕ تی کوردی و ئەلحەدەس و دیجلە و شەرقیە نوز و فەلوجە  و ڕەشید و هونا بەغداد  و حوڕەی ئینگلیزی و ئەی ئێن بی) دابخات و بۆ ماوەی سێ مانگیش و ڕێگە لە پەخشکردنیان دەگرێت. . لاى خۆشیەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و داوای کرد کاری ڕاگەیاندن لە عێراق سانسۆر نەکرێت.