گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامى نوێی سیستانى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە؛ هۆشداریی و داواکاریی

2019.11.29 - 12:38
پەیامى نوێی سیستانى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە؛ هۆشداریی و داواکاریی
ناس کورد-   عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق ڕایگەیاند، جێبەجێنەکردنى داواکارى خۆپیشاندەران دۆخەکە ئاڵۆز دەکات، دەبێت پەرلەمان پێداچونەوە بکات بە بژاردەکانى لەبارەى ئەو حکومەتەوە کە متمانەى پێداوە. . ئەحمەد سافى نوێنەرى سیستانى لە وتارى هەیندا پەیامى سیستانى خوێندەوە و ڕایگەیاند "پێوستە پەرلەمان بە زوترین کات یاساى هەڵبژاردنەکان هەمواربکاتەوە، کوژرانى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاوانە". . جەختیشیکردەوە، پەرلەمان متمانەى بە حکومەت داوە و دەبێت پێداچونەوە بە بژاردەکانیدا بکات و یاساى هەڵبژاردنەکانیش پەسەند بکات، تا هەڵبژاردنێکى پاک و شەفاف لە عێراق بەڕێوەبچێت. . ئەحمەد سافى باسى لەوەشکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان نەیانتوانیوە داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن. . هۆشداریشدا بە خۆپیشاندەران کە ڕێگە نەدەن "کەسانى تێکدەر" بارودۆخەکە بشێوێنن و ئاڕاستەى خۆپیشاندانەکان بگۆڕن و عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەردەمى دیکتاتۆرى. . پەیامەکەى سیستانى لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى عێراق لەشەوى چوارشەممەوە چونەتە قۆناغێکى نوێوە، دواى ئەوەى خۆپیشاندەران کونسوڵخانەى ئێرانیان لە نەجەف سوتاند و دواتریش حکومەتى عێراق رێوشوێنى توندى گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران. . بەپێی ئامارەکان، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا نزیکەی 500 خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە 12 هەزار خۆپیشاندەریش بریندار بوون. . خۆپیشاندانەکان بە گەورەترین دادەنرێن لەدواى ڕوخانى ڕژێمەکەى سەدام حوسەین لە ساڵى 2003 ەوە تا ئێستا، هەوڵەکانى حکومەتیش بۆ چاکسازیی توڕەیی خۆپیشاندەرانى دانەمرکاندووەتەوە.