گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانى ژنێک بە چەقۆ کوژرا

2019.11.29 - 11:30
لە سلێمانى ژنێک بە چەقۆ کوژرا
ناس کورد – لە گەڕەکى تاسڵوجەى سلێمانى، ژنێک بە چەقۆ کوژراوە و پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 29ێ تشرینی دووەمی 2019، ئاگادارکراینەوە لە بونی تەرمێک لە گەڕەکی تاسڵوجەی شاری سلێمانی و تیمەکانمان کە گەیشتونەتە شوینی ڕوداوەکە بینویانە ژنێک بە چەقۆ کوژراوە". . وتیشى "تا ئێستا نازانین ئەو ژنە لەلایەن کێوە کوژراوە و ڕوداوەکە چۆن بووە، بەڵام تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دواتر زانیارییەکان ئاشکرا دەکەین". . وتەبێژى پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک زانیاری هەیە کە دز چوبێتە سەر ئەو ماڵە و ئەو ژنەکەی کوشتبێت، بەڵام ئەوانە فەرمی نین و دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان دەخەینە ڕوو. . ئەوەشى خستەڕوو، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.