گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى عێراق وادەى دەنگدانى لەسەر هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئاشکراکرد

2019.11.29 - 08:58
پەرلەمانى عێراق وادەى دەنگدانى لەسەر هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئاشکراکرد
ناس کورد-   پەرلەمانى عێراق داواى لە لیژنەى یاسایی کرد بەردەوام بێت لەکارەکانى بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن تا دەنگى لەسەر بدرێت. . سەرۆکایەتى پەرلەمان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ڕۆژى یەکشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى پارێزگاى زیقار". . هەروەها داواى لە لیژنەى یاسایی کردووە تێبینییەکانى خۆى لەسەر پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن ئامادە بکات. . سەرۆکایەتى پەرلەمان باسى لەوەکردووە، هەفتەى داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکانى کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن دەدرێت. . پڕۆژە یاساى هەموارى هەڵبژاردنەکان کە یەکەمجار لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ئامادەکرا و دواتر ئەنجومەنى وەزیران زۆربەى بڕگەکانى گۆڕى، مشتومڕى زۆرى لێکەوتووەتەوە. . بەشێک لە فراکسیۆنەکان لەگەڵ پەسەندکردنیدا نین و بڕیارە فراکسیۆنە کوردییەکانیش بۆ دروستکردنى کۆدەنگى لەبارەى هەموارەکەوە کۆبنەوە، پێش ئەوەى پەرلەمان بیخاتە دەنگدانەوە.