گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری قوربانیانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

2019.11.28 - 22:21
ئاماری قوربانیانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە
ناس کورد- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئاماری کوژراو و بریندارانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 31 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون. . کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند :"لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراقدا، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای زیقار 25 خۆپیشاندەر کوژراوون و 250 کەسی دیکەش برینداربوون". . هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، لە بەغداد دوو خۆپیشاندەر کوژران و 67ی دیکەش برینداربوون و هەروەها 25 کەسی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. . بەگوێرەی ئامارەکە، لە پارێزگاى موسەنا 308 خۆپیشاندەر برینداربوون و لە نەجەفیش چوار خۆپیشاندەر کوژراوون و 354ی دیکەش برینداربوون، نزیکەی 50 کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. . کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن و خۆپیشاندەرانیش بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافەکانیان بکەن. .