گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چى لەناو داد و گەشەپێدان روودەدات؟

هاوبیرانى دوێنێ و نه‌یاره‌كانى ئه‌مڕۆى ئەردۆگان خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌

2019.11.28 - 21:30
هاوبیرانى دوێنێ و نه‌یاره‌كانى ئه‌مڕۆى ئەردۆگان خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌
ناس کورد- ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى له‌ڕاپۆرتێكى شیكاریدا، ئاشكراى كردووه‌ ساڵى داهاتوو ئه‌و هاوڕێیانه‌ى كه‌ له‌ئه‌ردۆگانه‌وه‌ نزیك بوون و دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كى حزبه‌كه‌شى بوون حزبێكى نوێ داده‌مه‌زرێنن و كێبڕكێى سه‌ره‌كی ئاكه‌په‌ ده‌كه‌ن. . سكاى نیوز، به‌دورى نازانێت به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كانى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان و توركیاوه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت. . عه‌لى باباجان كه‌ یه‌كێكه‌  له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانى ئاكه‌په‌ و تا گه‌یشتنى ئه‌و حزبه‌ به‌ده‌سه‌ڵات یاوه‌رى ئه‌ردۆگان بووه‌ و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌ستى له‌و حزبه‌ كێشایه‌وه‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكى میدیایدا ڕایگه‌یاند‌، له‌دواى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2016 ە‌وه‌ توركیا چووه‌ته‌ نێو تونێلێكى تاریكه‌وه‌. . عه‌لى باباجان هۆكارى خستنە ناوى توركیا بۆ ئەو تونێله‌ تاریكه‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه، ئه‌ردۆگان هه‌ڵمه‌تێكى پاكسازى ده‌ستپێكردووه‌ و نه‌یارانیشى ئه‌وه‌ به‌ لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادگاكان و ئازادى و دیموكراتى له‌توركیادا ده‌زانن. . عه‌لى باباجان كه‌ پێشتر وه‌زیرى ئابورى و سه‌ركرده‌ى دیارى ئاكه‌په‌ بوو باسى له‌ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێش له‌توركیا كردووه‌ له‌ساڵى داهاتوودا ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان بكات كه‌ نزیكه‌ى 18 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. . لیستى ئه‌وانه‌ى لە پارتەکەى ئه‌ردۆگان جیابوونەتەوە . عه‌لى باباجان دواهه‌مین كه‌س نابێت كه‌ ده‌ستی له‌ئاكه‌په‌ كێشایه‌وه‌، پێشتریش چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیارى ئه‌و حزبه‌ له‌وانه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌چه‌ند مانگى ڕابردوودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند و خواستى دامه‌زراندنى حزبێكى نوێشى دركاند. . به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز، له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا گویل، سه‌رۆككۆمارى پێشووى توركیا و یه‌كه‌مین سه‌رۆكى ئاكه‌په‌وه‌ بۆدامه‌زراندنى حزبێكى نوێ پشتیوانى داود ئۆغڵۆ، ده‌كرێت. . له‌نێو ئه‌و لیسته‌ى كه‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى ئاكه‌په‌ به‌هۆى ڕفتاره‌كانى ئه‌ردۆگانه‌وه‌ وازیان له‌و حزبه‌ هێناوه‌ بریتین له‌ به‌شیر ئاتاڵاى و نیهاد ئه‌رقۆن و سه‌عدوڵا ئه‌رقین و سه‌لجوك ئۆزداغ و ئه‌یهان سه‌فه‌ر و ده‌یان كه‌سى تر. . هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌ستیانله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ پێشتر به‌رپرسانى حكومى و په‌رله‌مانتار بوون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سه‌ركرده‌ى سه‌ره‌كى ئاكه‌په‌ بوون، بۆ نموونه‌ ئه‌تاڵاى یه‌كێك بوو له‌كه‌سه‌ زۆر نزیكه‌كانى ئه‌ردۆگان دواى ئه‌وه‌ى جیاوازى بیروڕا له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسى سیاسى له‌نێوانیاندا سه‌ریهه‌ڵدا دوریخسته‌وه‌. . ئه‌تاڵاى جێگرى ئه‌ردۆگان بووه‌ كاتێك سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌ و له‌ساڵى 2007 ە‌وه‌ تا 2011 وه‌زیرى ناوخۆ بووه‌. . ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى ئه‌و حزبه‌ به‌مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگان و ئاكه‌په‌ ده‌زانرێت چونكه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆشیان بۆ سه‌ر بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى هه‌یه‌. . چاره‌نوسى ئاكه‌په‌ له‌نێو قه‌یرانه‌كانى وڵات و ململانێ ناوخۆییه‌كانیدا . پسپۆڕانى كاروبارى توركیا به‌دورى نازانن له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبدرێت ئه‌وه‌ش پێش واده‌ى خۆى كه‌ ده‌كاته‌ ساڵى 2023 به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئاكه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان شارى ئه‌سته‌نبوڵى دۆڕاند. . دۆڕاندنى ئه‌سته‌نبوڵ له‌لایه‌ن ئاكه‌په‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا كه‌ ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، ناڕازییه‌كانى زیاتر بۆ دامه‌زراندنى حزبێكى نوێ هانداوه‌. . پسپۆڕانى كاروبارى توركیا باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆگان ڕووبه‌ڕووى كێشه‌یه‌كى تریش ده‌بێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كى ئۆپۆزسیۆن زیاتر ده‌بێته‌ خاوه‌ن هه‌ژمون له‌نێو توركه‌كاندا و لایه‌نگرى زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنێت. . ئیمام ئۆغڵۆ كاندیدى پارتى گه‌لى كۆمارى ئۆپۆزسیۆن بوو كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا یه‌كه‌مجاره‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌رێكى حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆگاندا سه‌ركه‌وێت بۆ وه‌رگرتنى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ. .