گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزای خێرایی لێخوڕین لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟

2019.11.28 - 19:36
سزای خێرایی لێخوڕین لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟
ناس کورد- بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی سزای خێرایی لێخوڕین زانیاری نوێ ئاشکرادەکات و هاوکات دەنگۆی کەمکردنەوەی خێرایی لە بەشێکی شەقامی شەست مەتری سلێمانی بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ڕەتدەکاتەوە. . فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتى هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"کاتێک ئێمە خێرایی لێخوڕینمان بە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکردووە، بەڵام تاوەکو 69 کیلۆمەتریش کامێراکانی هاتوچۆ بە سزا تۆماری ناکەن". . وتیشی، کاتێک خێرایی شۆفێرەکە بووە 70 تاوەکو 85 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەوا سزاکەی 60 هەزار دینارە، واتە هەر 15 کیلۆمەترێک خێراییەکە زیاتر بێت، ئەوکات سزاکە زیاتر دەبێت. . لێدوانەکە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (پێنجشەممە)نوسراوێک بەناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە کە تیایدا  ئاماژە بەوەکرا بوو، خێرایی دیاریکراو لە شەقامی شەست مەتری لە نزیک گەڕەکی وڵوبەوە تاوەکو بەردەم مەحکەمەی تازە کراوە بە 50 کیلۆمەتر و هەر شۆفێرێک لە 50 کیلۆمەتر خێراتر شۆفێری بکات، ئەوا کامێراکانی هاتووچۆ تۆماری دەکەن. .