گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موقتەدا سەدڕ: خۆم لەو فیتنە کوێرانەیە بەدوور دەگرم کە ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت

2019.11.28 - 18:29
موقتەدا سەدڕ: خۆم لەو فیتنە کوێرانەیە بەدوور دەگرم کە ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت
ناس کورد- رێبەرى رەوتى سەدڕ رایگەیاند، خۆى لە فیتنەى کوێرانەی حکومەتێکى گەندەڵ و خۆپیشاندەرانێک بەدوور دەگرێت کە پابەند نەبوون بە خۆپیشاندانى ئاشتییانەوە. .   موقتەدا سەدڕ، رێبەرى رەوتى سەدڕ لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر لە دواى رووداوەکانى شەوى رابردوو و ئەمڕۆى شارى نەجەف، ئاماژەى بەوە کرد بەسواربوونى شەپۆلەکە یان خۆحەشاردان تۆمەتبار دەکرێن. . وتیشى "ئەگەر حکومەت دەستلەکارنەکێشێتەوە سەرەتاى کۆتایى عێراقە". . رێبەرى رەوتى سەدڕ دژایەتى خۆى بۆ مانەوەى حکومەتى عێراق دووپاتکردەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى کرد و هاوکات گلەیى لە خۆپیشاندەران کرد کە پابەند نەبوون بە خۆپیشاندەرانى ئاشتییانەوە و جەختى لەوە کردەوە خۆى بە دوور دەگرێت لەو فیتنە کوێرانەیەى کە عێراق پیایدا دەگوزەرێت.   .