گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران

2019.11.28 - 18:03
نەجەف؛ هێزێکى دەمامکدار بە شارەکە بڵاوەى پێکرا و دوو خۆپیشاندەر کوژران
ناس کورد- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گرژى و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەشارى نەجەف دروست بوو و دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە شاری نەجەفەوە ئاماژە بەوەدەکات "چەندین تانک هێنراونەتە نزیکی مەزارگە ئاینییەکانی شارەکە". . ئێوارەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019)، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری نەجەف بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە نەجەف بەردەوامە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون". . وتیشی، زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێلی ڕەشی نەناسراو، کە کەسانی دەمامکداریان تێدا بووە چوونەتە ناو شاری نەجەفەوە، جگە لەوەی چەندین تانک لە نزیک مەزارگە ئاینییەکان جێگیرکراوون. . ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، هێزێکی تایبەتی زۆری سەر بە وەزارەتی بەرگری لەناو شارەکەدا بڵاوەیان پێکراوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە شەوی ڕابردووەوە خۆپیشاندانەکانی شاری نەجەف ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە دوای ئەوەی  ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شارەکە هێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران و بارەگاى کونسوڵخانەکەیان سوتاند. .