گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕێدانى منداڵێکی ساوا لە پایتەختی موسڵمانان کاردانەوەى لێکەوتەوە [ڤیدیۆ]

2019.11.28 - 19:21
فڕێدانى منداڵێکی ساوا لە پایتەختی موسڵمانان کاردانەوەى لێکەوتەوە [ڤیدیۆ]
ناس کورد– لەشاری مەککە کە بە پایتەختى موسڵمانانى جیهان ناسراوە فڕێدانى منداڵێکى ساوا کاردانەوەى لێکەوتەوە و پۆلیسى ئەو وڵاتە رایگەیاند " منداڵەکە لەنێو زەرفێکى خۆڵدا فڕێدراوە". . پۆلیسی سعودیە ڕایگەیاند :"منداڵەکە لەنێو زەرفێکی خۆڵدا لە نزیک قوتابخانەیەک لەگەڕەکی زاهیر فرێدراوە و دواتر هاووڵاتییەک کە بۆ خۆڵڕشتن چووەتە ئەو شوێنە، دۆزیویەتیەوە". . بەگوێرەى راگەیەندراوى پۆلیسى سعودیە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە و گرتەى ڤیدیۆیى کاتى دۆزینەوەى منداڵەکەش بڵاوکرایەوە کە لەلایەن ئەو هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە کە منداڵەکەى دۆزیوەتەوە. . بەگوێرەى لێدوانى تەندروستى سعودیەش "دۆخى تەندروستى منداڵەکە باشە و هەرچەندە جەستەی سەرمای بەرکەوتوە و لاواز بوە بەڵام خراوەتە ژێر چاودێری چڕەوە".   https://twitter.com/HashAGCC/status/1199949824096911361 .