گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى مەسرور بارزانى و مەولود چاوش ئۆغڵۆ ..باسى چییان کرد

2019.11.28 - 16:48
ناوەڕۆکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى مەسرور بارزانى و مەولود چاوش ئۆغڵۆ ..باسى چییان کرد
ناس کورد– لەیەکەم سەردانى لەدواى دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دەرەوەى وڵات، مەسرور بارزانى سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبووە. . لەپاش کۆبوونەوەکە و لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى هاوبەشدا، مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند "پەکەکە و یەپەگە لەسوریا و عێراق و تورکیا و باکوری عێراق دژی کوردن"، لەبەرامبەردا سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دژایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ بوونى هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان، دوپاتکردەوە. .   لەبەشێکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند "بەخێرهاتنی بەڕێز بارزانی سەرۆکی خۆبەڕێوەبەری باکوری عێراق دەکەین و کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا و لەسەر زۆر بابەتی گەرمی ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان، گفتوگۆمان کرد". . وتیشی :"دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکەمان لەسوریا ڕونکردنەوەماندا بە مەسرور بارزانی و  پێمان وت کە ئەو ئۆپراسیۆنە دژى کورد نییە، بەڵکو دژى "تیرۆرستان"ى پەکەکە و یەپەگەیە و ئێمەش دژی بوونی ئەوانین". . ئۆغڵۆ روونیکردەوە:"پەکەکە و یەپەگە لە سوریا و تورکیا و عێراق و باکوری عێراقیش دژی کوردن و بوونیان قبوڵ ناکەین، هەروەها لە عێراقیشدا یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی عێراقمان بەلاوە گرنگە و هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی باکوری بۆ دژایەتی داعش و پەکەکە و گولەنییەکان بەردەوام دەبێت". . دەربارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا ئۆغڵۆ باسی لەوەکرد: "بڕی 20 ملیار دۆلارمان داناوە بۆ ئەوەی ئاستەنگە ئابورییەکانمان لەگەڵ عێراق و باکوری عێراق هەڵبگرین و ئاستی بازرگانییەکانمان بەرز بکەینەوە". .   هاوکات مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بە زمانی ئینگلیزی قسەی کرد و ڕایگەیاند: "لە کۆبونەوەکەدا جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکان و ئاستى ئابورى نێوان هەرێم و تورکیا بەرەوپێشببەین و لەگەڵ عێراق لێکنزیبوونەوە هەیە، ڕێککەوتنى نێوان بەغداد و هەولێریش بۆ ئارامى دۆخى ناوچەکە گرنگە و لە بەرژەوەندى گشت لایەکە".   . مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد:"بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و ئێمەش نیگەرانین لەو دۆخەی دروست بوە، و لەکۆبونەوەکەشدا باسی دۆخی سوریامان کرد و خۆشحاڵم کە پەنابەرە سورییەکان بگەڕێنەوە بۆ سوریا و دەبێت گەڕانەوەیان بە خواستی خۆیان بێت". . دەربارەى بوونى پەکەکە لە شەنگال، مەسرور بارزانى وتى: "کۆنتڕۆڵى شەنگال لەژێر دەستى ئێمەدا نییە و لەژێر دەستى عێراقە، بەڵام ئێمە لەگەڵ بوونى پەکەکە نین لە شەنگال و لە هیچ ناوچەیەکى ترى هەرێم". . لەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و تورکیاوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونیکردەوە "هەرێمی کوردستان دەبێتە دەروازەیەک بۆ زیادکردنی ئاستی بازرگانی بۆ هەموو عێراق و پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردوامی پێ دەدەین". . بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە. .