گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکشەممە شاندەکەى هەرێم دەچێتەوە بەغدا.. دەمانەوێت ڕێککەوتنی کۆتایی بکەین

2019.11.28 - 13:57
یەکشەممە شاندەکەى هەرێم دەچێتەوە بەغدا..  دەمانەوێت ڕێککەوتنی کۆتایی بکەین
ناس کورد- ئەندامێکی دواین شاندی هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە شاندەکە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتى عێراقدا پرسی نەوت و بودجە تاوتوێ دەکات. . خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بە ناس کوردی وت، "بۆ ڕێککەوتنى کۆتایی دەچینەوە بەغدا و دەمانەوێت تەواوی بابەتەکان کۆتایی پێبهێنین." . وتیشی، "گفتوگۆکان زۆر ئیجابین و دەمانەوێت گفتوگۆکانمان لەبارەى نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەدا کۆتایی پێبهێنین و بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی." .

ئەوەش سێیەم سەردانی شاندی هەرێم دەبێت بۆ بەغدا لەماوەى دوو هەفتەی ڕابردوودا، پێشتر بەشیر حەداد، جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، هەرێم و بەغدا هەنگاوى باشیان بڕیوە، ویستى گەیشتن بەڕێککەوتن لاى هەردولا هەیە و بیروبۆچونەکان زۆر لەیەکەوە نزیکن.

.. بەشیر حەداد باسى لەوەشکرد، هەرێم و بەغدا بەشێوەى زارەکى لەسەر پرسەکان ڕێککەوتوون، ئەوەندەى ماوە بە فەرمى ڕابگەیەنرێت. . ئەوەشى پشتڕاستکردەوە کە رێککەوتنەکە لەسەر ئەوەیە هەرێم 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە ڕادەستى بەغدا بکات و بەغداش تەواوى پشکى بودجە ڕادەستى هەرێم بکات. . بەوتەى بەشیر حەداد، جگە لە پشکى کورد لە بودجە، دەبێت لە قەرزە نێودەوڵەتییەکانیش پشکى کورد بدرێت و بەغدا بچێتە ژێربارى دانەوەى شایستە داراییەکانى کۆمپانیا نەوتییەکان، پاشان هەرێم نەوت ڕادەستدەکات. .