گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گەنجێک لە سۆران لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە

2019.11.28 - 13:43
گەنجێک لە سۆران لەڕێی  خۆهەڵواسینەوە  کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە
ناس کورد- گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ گیانی لەدەستداوە کەسەکارەکەی دەڵێن: "لەڕێگای پەتەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە". , شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019، ئاگاداركراینەوە لە بوونی ڕوداوێكی مردن لە گەڕەكی مجمع گەڵاڵە لە سۆران، دەرکەوت گەنجێک کە پیشەی کاسبە و تەمەنی 33 ساڵە، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". , وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشى خستەڕو: "پاش گەیشتنی تیمەكانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە، تەرمەكەی لەسەر ئەرز كەوتبو بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان و كەسوكاری، ئەو گەنجە لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنكاندووە". , تەرمى قوربانییەکە، ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران کراوە، لەسەر فەرمانی دادوەریش لێكۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستى پێکردووە، وەک وتەبێژى پۆلیسی سۆران وتى. , ئەوەش لەکاتێکدایە لەلایەکى دیکەوە، نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، 27ی تشرینی دووەمی 2019، پۆلیسی قەڵادزێ دۆزینەوەى تەرمی گەنجێکى لە ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکی کارەبای شارەکە ڕاگەیاند. , شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت: "لە پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە، کە کردەوەکە خۆکوژی بوە و قوربانییەکەش باری دەروونی ناجێگیر بوە.” , ,