گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوەى پابەند نەبێت بە تاوانى دەستبردن بۆ سامانى گشتى دەدرێتە دادگا

پارێزگارى هەولێر ماوەى یەک مانگى دیاریکرد بۆ ئەو ماڵ و شوێنانەى پێوەرى کارەبا و ئاویان نەبەستوە

2019.11.28 - 10:31
پارێزگارى هەولێر ماوەى یەک مانگى دیاریکرد بۆ ئەو ماڵ و شوێنانەى پێوەرى کارەبا و ئاویان نەبەستوە
ناس کورد- پارێزگارى هەولێر ماوەى یەک مانگى دیاریکرد بۆ ئەو ماڵ و کارگە و شوێنانەى کە پێوەرى ئاو و کارەبایان نەبەستوە، هۆشدارى دەدات ئەوەى پابەند نەبێت "سزاى توند دەدرێت". , لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "لە بەروارى 1/12/2019وە بۆ ماوەى یەک مانگ و تا 1/1/2020، وەک دەرفەت بۆ هاوڵاتییان دیاریکراوە کە ئەو شوێن و ماڵانەى پێوەرى ئاو و کارەبایان نەبەستوە هەستن بە بەستنى، ئەوانەشی کە کارەبا و ئاویان بە دزى بردووە بیبڕن لەو ماوەیەدا". , فرسەت سۆفى هۆشداریدا لە ئەگەرى پابەند نەبوون بەو هەنگاوە و وتى: "لەپاش ئەو ماوەیەوە ئەگەر هەر هاوڵاتییەکى سنورى پارێزگاى هەولێر بە گوندەکانیشەوە پابەند نەبوبێت و پێوەرى ئاو و کارەباى نەبەستبێت، چی ماڵ بێت یان کارگە و شوێنى دیکە ئەوا سزاى توند دەدرێت، کە سزاى مادى و دادگاییکردن بەدواى خۆیدا دێنێت و ڕەچاوى هیچ کەسێکیش ناکرێت". , پارێزگارى هەولێر ئەوەشى خستەڕو، بەستنى پێوەرى ئاو و کارەبا هۆکار دەبێت بۆ ئەوەى ڕەوشى کارەبا و ئاو باش بێت، بۆ ئەم هەڵمەتەش سەرۆکى حکومەت و وەزیرى ناوخۆ پشتیوانییان لێکردوون. , ئەوەشى ئاشکراکرد، 40 بۆ 45%ى کارەباى هەولێر بەهەدەر دەڕوات کە بەشێکى زۆرى بەبێ پێوەر یان بە "دزى" لەلایەن هاوڵاتییانەوە براوە، بۆیە ئەوانەى لەپاش 1/1ى ساڵى نوێوە پابەند نەبوبن ئەوا بە تاوانى "دەستبردن بۆ سامانى گشتی" دەدرێنە دادگا. , ,