گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و ئەردۆغان دەبینێت

2019.11.28 - 08:41
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات و ئەردۆغان دەبینێت
ناس کورد- میدیاکانى تورکیا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لە کۆشکی چانکایا لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. https://twitter.com/cnnturk/status/1199762869665054722?s=20 ئەوە یەکەم سەردانی فەرمیی مەسرور بارزانی دەبێت وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ تورکیا، هەر بەپێی زانیاریی میدیا تورکییەکان، کۆبوونەوەى هەردوو کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەبێت. . ئەوە لەکاتێکدایە، 28ی تشرینی یەکەمی 2019، ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "مەسرور بازرانی کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تورکیا دەکات". . بەڵام نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم هەواڵەکەى ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی هیچ پلانێکی نییە بۆ سەردانی تورکیا.