گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنگێڵا مێرکڵ: تا بارودۆخى وڵاتەکەیان لەبار نەبێت ناکرێت پەنابەرانى سورى بگەڕێنینەوە

2019.11.27 - 21:42
ئەنگێڵا مێرکڵ: تا بارودۆخى وڵاتەکەیان لەبار نەبێت ناکرێت پەنابەرانى سورى بگەڕێنینەوە
ناس کورد- ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ناکرێت ئەو پەنابەرانەى سوریا کە بە وڵاتانى جیهاندا بڵاوبوونەتەوە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەى خۆیان، تا ئەو کاتەى بارودۆخێکى باشیان بۆ ئامادە نەکرێت بۆ گەڕانەوەیان. , ئەنگێڵا مێرکڵ، ڕاوێژکارى ئەڵمانیا لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمیندارى گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەى بارودۆخى سوریا و گەڕانەوەى ئاوارە و پەنابەرانى سورى وتى: "پێویستە گەرەنتى هەبێت بۆ بارودۆخى پەنابەرانى سوریا لە ئەگەرى گەڕانەوەیان، ئەوەش بەدى نایات تا سیاسەت و دەستورى ئەو وڵاتە نەگۆڕدرێت". , پاش بوونى ئەو گەرەنتییانە، پەناربەر و ئاوارە سورییەکانى نیشتەجێی تورکیا و ئوردن و لوبنان و تەنانەت ئەلمانیاش دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەى خۆیان، وەک مێرکڵ ئاماژەى پێکردووە. , لاى خۆشییەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرش ئاماژەى بەوەکردووە، قەیرانى سوریا ماوەیەکى درێژە بەردەوامە و گەلى سوریا نەهامەتییەکى زۆریان بینیوە. , بەگوێرەى ئەو ئامارانەى کۆمسیۆنى کاروبارى پەنابەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، لە وڵاتە جیاوازەکانى جیهاندا ژمارەى پەنابەرانى سوری گەیشتوەنەتە شەش ملیۆن کەس، کە 60%یان لە تورکیا نیشتەجێبوون. , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەڵمانیا پێشوازى لە 750 هەزار پەنابەرى سوری کردووە، لەپاش تورکیا و لوبنانەوە سێیەم وڵاتە کە زۆرترین پەنابەرى ئەو وڵاتەى تێدابێت. , ,