گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر لە ماوەی 45 ڕۆژدا چاکسازی نەکات

هاوپەیمانی فەتح بۆ ناس کورد: عەبدولمەهدی ناچاردەکەین دەستلەکاربکێشێتەوە

2019.11.27 - 09:53
هاوپەیمانی فەتح بۆ ناس کورد: عەبدولمەهدی ناچاردەکەین دەستلەکاربکێشێتەوە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی پابەندی چاکسازییەکان و مەرجەکانی ڕێککەوتنە 45 ڕۆژییەکە نەبێت، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە ناچاری دەکەن دەستلەکاربکێشێتەوە. . هەفتەى ڕابردوو 12 لایەنى سیاسی کە هاوپەیمانى فەتحیشیان تێدایە، لە ماڵى عەمار حەکیم کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد و مۆڵەتى 45 ڕۆژیاندایە حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازیى، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەخت. . سەعد شاکر کازم، ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری، تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند "تائێستا وەک هاوپەیمانی فەتح پابەندین بەو ڕێککەوتنەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن 12 لایەنی سیاسی عێراقییەوە واژۆکراو بڕیاردرا موڵەت بدرێت بە سەرۆک وەزیران بۆ ماوەی 45 ڕۆژ بۆ ئەنجامدانی چاکسازییەکان". . وتیشی "ئەگەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی پێش کۆتایی ئەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە نەتوانێت چاکسازییەکان و مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکات، بەدڵنیاییەوە ناچاری دەکەین دەستلەکاربکێشێتەوە". . ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، بەشیر حەداد، جیگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەو لایەنانەی کە عادل عەبدولمەھدیان کردە سەرۆک وەزیران لە نیوەی ڕێگا بە جێیان ھێشت و تەنیا فراکسیۆنە کوردستانییەکانن کە پشتگیریی له حکومەتەکەی دەکەن.