گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی داواى ئازادکردنیان دەکات

دوو کارمەندی ئاسایشی یەکێتی چوار مانگە لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون

2019.11.27 - 09:14
 دوو کارمەندی ئاسایشی یەکێتی چوار مانگە لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون
ناس کورد –   په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی نوسراوێکى ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت کردووە و داوای ئازادکردنی دوو کارمەندى ئاسایشی یەکێتی دەکات کە "چوار مانگە لەلایەن پارتى یەوە دەستگیرکراون". . شیرین یونس عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە "لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پرسیارێکم ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کردوە دەربارەی دەستگیرکردنی دوو کارمەندی ئاسایشی یەکێتی لەسنوری چۆمان بێ بینینی دادگا، کە ماوەی چوار مانگە دەستگیرکراون". . باسى لەوەشکردووە "ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی ئاسایش به‌ناوه‌كانی مشیر عومه‌ر خدر و عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا ئه‌لیاس، كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن و رۆژی 27ی تەموزی 2019 له‌ بازگه‌یه‌كی سه‌ربه‌ قه‌زای چۆمان ده‌ستگیركراون". . ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، به‌پێی یاسا هه‌ركه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێت ده‌بێت دوای 24 كاتژمێر ببرێته‌ به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر تۆمه‌تێكی ئاراسته‌ كرا، به‌ڵام ئەو دوو کەس چوار مانگه‌ به‌بێ داگاییكردن ده‌ستگیركراون. . ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەبەرنامەی گۆشەی ناسی ماڵپەری ناس کورد کە شەوی پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، "یەکێتی کادری سەربازی هەیە کە ماوەی سێ ساڵە لەلایەن پارتیەوە گیراوە، هەروەها کادری ئاسایشمان هەیە کە ماوەی سێ مانگ و نیوە دەستگیراوە بەبیانوی ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا کتێبی عەبدوڵا ئۆجەلانی پێبوە".