گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەموارى یاساى هەڵبژاردن بە دڵی کورد نییە

کورد هەنگاوەکانى یەکڕیزى لە بەغدا دەستپێدەکات

2019.11.27 - 08:35
کورد هەنگاوەکانى یەکڕیزى لە بەغدا دەستپێدەکات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح مشتومڕێکی زۆر لە پەرلەمانی عێراق دروستبووە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، پەرلەمانتارێکى کوردیش دەڵێت، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبنەوە، تا هەڵوێستێکى هاوبەش لەو بارەیەوە گەڵاڵە بکەن. . شێروان دۆبردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناس کوردی ڕاگەیاند "پڕۆژە یاساکە گرفتی زۆری هەیە، هەموو لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان کۆک نین لەسەر ئەو پڕۆژەیە، پێیانوایە ناتەواوە و زۆربەی بڕگەکانی دژ بە دەستوری عێراقە". . وتیشی "ئیمە وەک فراکسیۆنی پارتی تێبینی زۆرمان لەسەر یاساکە هەیە، پێدەچێت هەمان ئەو تێبینیانە لەلای فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکەش گەڵاڵە بووبێت". . دۆبردانی، ئەوەشی خستەڕوو، گرنگترین ئەو خاڵانەی تێبینی لەسەرە، کردنی عێراقە بە چەند بازنەیەکی هەڵبژاردن، کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ 251 کورسی و کەمکردنەوەى تەمەنی پاڵێوراو بۆ پەرلەمان بۆ 25 ساڵ و چەندین بڕگەی دیکەش، کە "بەپێچەوانەی خواستی کوردە". . پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەنە سوننەکان و شیعەکان تێبینی خۆیان لە سەر یاساکە هەیە و لە هەندێ بڕگەشدا بەپێچەوانەی کوردەوە ئەوان هیچ گرفتیان نییە. . پڕۆژەى هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردنەکان یەکەمجار لەلایەن سەرۆکایەتى کۆمارەوە ئامادەکراو ڕەوانەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کرا، بەڵام ئەنجومەنى وەزیران زۆربەى خاڵەکانى پڕۆژەکەى گۆڕى و پاشان ڕەوانەى پەرلەمانى کرد بەمەبەستى پەسەندکردنى. . بەختیار شاوەیس پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند، پڕۆژەکە خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە و ماوەتەوە دەنگدانى لەسەر بکرێت، هەندێک پێیانوایە نادەستورییە، هەندێکى دیکەیان پێیان وایە دانانى 50% ى کورسییەکان بۆ لیستى تاکەکەسى لەم کاتەدا قورسە بۆ عێراق. . لەبارەى هەڵوێستى فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە، بەختیار شاوەیس وتى "کەى پڕۆژەک خرایە دەنگدانەوە، ئەوکات بڕیارى لێدەدەین".