گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ملیاردێرێکی دیکە بەرەو کۆشکی سپی... ترەمپ تێکدەشکێنم و ئەمریکا بنیات دەنێینەوە

2019.11.26 - 22:46
ملیاردێرێکی دیکە بەرەو کۆشکی سپی...  ترەمپ تێکدەشکێنم و ئەمریکا بنیات دەنێینەوە
ناس کورد –   ملیاردێرێک لەسەر پارتى دیموکراتەکان خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی ئەمریکا و  دژایەتی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەردەبڕێت. . مایکڵ بلومبێرگ یەکێکی دیکەیە لەو کەسانەی کە لەنێو پارتی دیموکراتەکانەوە خۆی کاندید کردوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 و لە ئێستاشەوە دژایەتی خۆی بۆ ترەمپ دەربڕیوە. . مایکڵ بلومبێرگ یەکێکە لە گەورە ملیارێرەکانی ئەمریکا و تەمەنی 77 ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی و دارایی لە زانکۆی هارڤارد. . بلومبێرگ پێشتر لەساڵی 2002 پارێزگای ویلایەتی نیویۆرک بووە کە لەسەر لیستی سەربەخۆ خۆی کاندید کردبوو، هەروەها چەند جارێکیش چووەتە نێو پارتى کۆماری و دیموکراتەکانەوە و لەگەڵ هەردوو حزبەکەدا کاریکردووە. بلومبێرگ یەکێکە لە گەورە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا و یەکێکیشە لەو کەسانەی کە لەبواری ڕاگەیاندن زۆر بەناوبانگە و لە ئێستاشدا خاوەنی پێنج ملیار دۆلارە. . لەتویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بلومبێرگ نوسیویەتى "لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنم و دوبارە ئەمریکا بنیات دەنێمەوە و شکست بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەهێنم". . ئاماژەى بەوەشکردووە "ترەمپ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردووە زۆر خراپ بووە و کۆمەڵێک کاری نا ڕەوشتی ئەنجامداوە، ترەمپ هەڕەشەیە بۆسەر بوون و پێگە و بەهاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا". https://twitter.com/MikeBloomberg/status/1198620233994526722?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1198620233994526722&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.bbc.com%2Farabic%2Fworld-50544633 بلومبێرگ یەکێک لەو 17 کەسەی کە لە ناو دیموکراتەکانەوە خۆیان کاندید کردووە بۆ ڕکابەرێتی دۆناڵد ترەمپ، کە جۆن بایدن جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دیارترینیانە. . بەشێک لە شیکەرەوە سیاسییەکانی ئەمریکا دەڵێن "ئەگەری ئەوە هەیە کەمایکڵ بلومبێرگ ببێتە یەکێک لەو کەسانەی کە تا دوا سات بمێنێتەوە بۆ دژایەتی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا". . ساڵی 1981 ئەو ساڵە بوو کە ژیانی بلومبێرگی گۆڕیوە و کردویەتی بە ملیاردێر کاتێک کە ئاژانسێکی هەواڵی گەورەی بەناوی خۆیەوە دامەزراند و ئێستاش خاوەنی لەسەدا 88%ی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەیە.