گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ نهێنی مردنی فیرعەون ئامون ئاشکرا دەکرێت

2019.11.26 - 22:25
دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ نهێنی مردنی فیرعەون ئامون ئاشکرا دەکرێت
ناس کورد –   دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ، وەزارەتی شوێنەوارناسی میسر هۆکاری مردنی توت ئامون فیرعەونی میسرییەکان ئاشکرادەکات. . وەزارەتەکە ئەمڕۆ بەفەرمی ئاشکرایکرد، چەند نهێنییەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە لە لاشە مۆمیا کراوەکەی توت ئاموندا. . زاهی حواس زانای بواری شوێنەوارناسی بەناوبانگی میسری ڕایگەیاند، ژمارەیەک بەڵگەی نوێیان دەستکەوتووە لەکاتی لێکۆڵینەوەیاندا لەسەر لاشەی فیرعەوت توت ئانخ ئامون، لەگەڵ وەزارەتی شوێنەوارناسی میسر ئەو کاتەی کە لیکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە کردووە. . وتیشى "ماوەی 12 ساڵە خەریکی لێکۆڵینەوە و هەڵکۆڵین بوین لە پەرستگای تابوزیریس ماجنا لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەسکەندەرییە، کۆمەڵێک بەڵگەی نوێمان دەربارەی هۆکاری مردنی فیرعەون ئامون و شوێنى ڕاستەقینەی ناشتنی شاژنە کیلۆپترا و چەند بابەتێکی نهێنی دیکەی ژیانی فیرعەونمان دەستکەوتووە". ئەو زانا میسرییە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەیەکی نزیکی ساڵی 2020دا هۆکاری مردنی توت ئانخ ئامون فیرعەونی میسرییەکان بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن و لە ئێستاشدا لە قۆناغی کۆتایی لێکۆڵینەوەدان لەسەر لاشەکەی. . توت ئانخ ئامون یەکێک بوە لە فیرعەونە گەنجەکانی میسر کە سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردووە لەساڵی 1352ی پێش زایین، کە ئەوکات تەمەنی تەنها 18 ساڵ بووە و بۆ ماوەی 9 ساڵ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردووە، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار لەتەمەنێکی گەنجیدا گیانی لەدەستدا کە تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و ئەو بابەتەش بەلای شوێنەوارناسانەوە بابەتێکی گرنگ بووە.