گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەقینەوە لە بەغدا ڕوویاندا؛ شەش کەس کوژران و 15ى دیکەش برینداربوون

2019.11.26 - 21:56
سێ تەقینەوە لە بەغدا ڕوویاندا؛ شەش کەس کوژران و 15ى دیکەش برینداربوون
ناس کورد- چەند سەرچاوەیەکى ئەمنى و پزیشکى عێراقى ڕایانگەیاند، لانى کەم شەش کەس کوژراون و 15 ى دیکەش برینداربوون، بەهۆى سێ تەقینەوەوە کە ئەمشەو لە بەغدا ڕوویانداوە. . ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، سێ کەس کوژراون و پێنجى دیکەش لە گەڕەکى شەعبى بەغدا برینداربوون، بەهۆى تەقینەوەى ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، ماتۆڕسکیلێکى دیکە لە گەڕەکى بیاع لە باشورى خۆرئاواى بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و شەشى دیکەش برینداربوون. . بەوتەى سەرچاوەکان، هەر ئەمشەو بۆمبێکى چێنراو لە گەڕەکى بەلەدیات لە بەغدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوارى دیکەش برینداربوون.