گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەرێکی چاو لە هەولێر مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە

2019.11.26 - 17:02
سەنتەرێکی چاو لە هەولێر  مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم داخستنی سەنتەری ئینگلیزی چاوی لە هەولێر ڕاگەیاند و دەڵێت، "مادەى ئیکسپایەری بەکارهێناوە". . محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2019، سەنتەری ئینگلیزی چاو بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە گەڕەکی بەختیاریی شاری هەولێر داخرا." . وتیشی، "داخستنەکە بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە ڕێنماییەکانی وەزارەت و بوونی کەموکورتی و سەرپێچی زۆر و هەروەها بەکارهێنانی مادەی ئیکسپایەر لەو سەنتەرە." . ڕاشیگەیاند، "دەبێت سەنتەرەکان پایەندی ڕێنماییەکان بن کە بریتین لە هەڵگرتنی شوێنی دەرمان، بینا و شوێنی دانیشتنی نەخۆش و بەکارهێنانی دەرمان و مادەى ساغ." . ئاشکرایکرد، "لیژنە تایبەتەکانمان بە بەردەوامی سەردانی نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمپانیاکانى دەرمان و دەرمانخانەکان دەکەن و لەدوای بینینی هەر سەرپێچییەک، یەکەمجار ئاگادار دەکرێنەوە، دووەمجار بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێن، ئەگەرهاتوو بەردەوام بوون لە سەرپێچییەکان، ئەوە بۆ هەمیشە دادەخرێن."