گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکى ناوەندى عێراق ئامادەیی بۆ کردنەوەى لقێک لە سلێمانى دەردەبڕێت

2019.11.26 - 15:56
بانکى ناوەندى عێراق ئامادەیی بۆ کردنەوەى لقێک لە سلێمانى دەردەبڕێت
ناس کورد-   سێ ئەندامى کوردى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگارى ناوەەندى کۆبوونەتەوە و پارێزگارى بانکەکە ئامادەیی دەربڕیوە لقێک لە سلێمانى بکەنەوە، ئەگەر حکومەتى هەرێم داوایەکى فەرمیان لەو بارەیەوە پێشکەش بکات. . ئەمرۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیان کرد بۆ تاوتوێکردنى چەند گرفت و کێشەیەک لە سیاسەتی نەختینەی عێراق. . هەریەکە لە ئەحمەد حاجی رەشید، شێروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند "لەو کۆبونەوەیەدا و لە دەرەوەی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسیاری مەلەفی کردنەوەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی عێراقیمان خستە ڕوو، داوای رونکردنەوەمان کرد کە دۆسێکە گەیشتوە بە کوێ" . . ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی گفتوگۆدا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، ئەگەر نوسراوێکی فەرمیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە پێبگات، دەستدەکەن بە کردنەوەی لقی سلێمانی. . ئەو سێ ئەندامەى لیژنەى دارایی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بە زوترین کات داواکاریەک ئاراستەی بانکی ناوەندی عێراق  بکات، بۆ کردنەوەى لقى بانکەکە لە سلێمانى. . بانکى ناوەندى عێراق لە ئێستادا تەنها لە پارێزگاى هەولێر لقى هەیە و لە هیچ پارێزگایەکى دیکەى هەرێم لقى نییە.