گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی؛ کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین دەست پێدەکات

2019.11.26 - 15:21
کەشناسی؛ کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین دەست پێدەکات
ناس کورد- دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، راگەیەندراوێکى لەبارەى شەپۆلێکى بارانبارین بڵاوکردەوە کە عێراق و هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و ئاماژەى بەوە کرد "لە دوو ڕۆژی داهاتودا لە چەند ناوچەیەکی عێراق باران دەبارێت". . ئەمڕۆ (سێشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2019) دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست لەسەر کەشی عێراق لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە باران بە شێوەی لێزمە و لەسەرخۆ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق، دەبارێت. . لەڕاگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە ، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق هاوکات لەگەڵ بارانبارینەکەدا تووندەبا هەڵدەکات و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت. . بە گوێرەی پێشبینییەکانى دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق "پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ (سێشەممە، 26ى تشرینی دووەمی 2019) لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە دەبێت: . لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما 20و نزمترین 7 پلە دەبێت . لە سلێمانى بەرزترین پلە 19 و نزمترین 8 دەبێت . لە دهۆک بەرزترین پلە 20 و نزمترین 6 دەبێت . لە کەرکوک بەرزترین پلە 23 و نزمترین 6دەبێت . لە بەغدا. بەرزترین پلە 23 و نزمترین 7دەبێت . لە بەسرە. بەرزترین پلە 21 و نزمترین 15دەبێت . لە موسڵ بەرزترین پلە 22 و نزمترین 2 دەبێت .