گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە.. کاری حزبی لەناو پێشمەرگە قەدەغەیە

2019.11.26 - 12:53
چوار بڕیار لە وەزارەتی پێشمەرگەوە..  کاری حزبی لەناو پێشمەرگە قەدەغەیە
ناس کورد- وەزارەتى پێشمەرگە چوار بڕیاری دەرکرد بۆ ڕاگرتن و دورخستنەوى دەستێوەردانی حزبی لەناو دام و دەزگاکانى وەزارەتەکە و دەڵێت، "ئیجرائاتی یاسایی بەرانبەر لایەنی کەمتەرخەم دەگیرێتەبەر." . لە نوسراوێکدا کە 5ی تشرینی دووەمی 2019 دەرچووە و واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، هەر چوار بڕیارەکە خراوەتەڕوو: . یەکەم: قەدەغەکردنی کاری حزبی لەناو هێزەکانى پێشمەرگە. . دووەم: قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سزادانێکی سیاسیی لەناو هێزی پێشمەرگە. . سێیەم: هیچ یەکەیەکی حزبی بۆی نییە لەناو هێزەکانى پێشمەرگە چالاکی ئەنجام بدات. . چوارەم: قەدەغەکردنی وەرگرتنی ئابونی حزبی لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان.