گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد ئەجنداى سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى ئاشکرا دەکات

2019.11.26 - 11:32
ناس کورد ئەجنداى سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى ئاشکرا دەکات
ناس کورد- شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى شارى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان "بڕیارە کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ (سێشەممە)، شاندی سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کە پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمى کوردستان و مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانى سەرۆکى هەرێم سەردانى سلێمانى بکەن و سەرەتا بچنە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی و دوای خواردنی خوانی نیوەڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا کۆببنەوە". . هاوکات شاندەکەى سەرۆکایەتى هەرێم سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندى یەکێتى ئەنجام دەدەن. . بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەجنداى سەردانەکەی شاندى سەرۆکایەتى هەرێم، پرسى هەموارى دەستوری عێراق و چارەنووسى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى و بەشە بودجەى هەرێم دەبێت. . هاوکات، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تاوتوێى دروستکردنى هاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و دۆخى ناوخۆى هەرێم دەکرێت. . پێشتر، سەرۆکایەتی هەرێم دوو جار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆبووەتەوە، بەڵام سەردان و کۆبوونەوەی ئەمجارە، تەنها لەگەڵ یەکێتی و گۆڕاندا دەبێت، بەوپێیەی ئەو دوو حزبە بەشدارن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا. .